ئاوێنه ماڵپهری فهرهه نگ و هونهری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
چاوەکەم من بۆیە دایم کارو پیشەم زارییە حاکمی چاوت لەگەڵ من مایلی غەدارییە شۆڕش و ناڵینی کەس بێ وەجھو بێ عیللەت نییە ئاھی من فەریادی بولبول ئیشی بێ غەم خوارییە من ھەر ئەو رۆژە دەسم شۆری لەڕۆحی خۆم کەدیم حەزرەتی خوون خواری ئەبرۆت مەشرەبی خوونخوارییە گەر دەپرسی بۆچی بێ نەشئەو مەلوول و عاجزی روومەتی زەردم عەزیزم شاھیدی بێ بارییە کەم بە خەندە بێ بەلامۆ حەیفە تەعنەم لێ دەدەی لێم گەڕێ توبێ و خودا ئەم جارە دەردم کارییە دڵ لەشامی پەرچەمی رووتا بەدایم بێ خەوە چونکە کێشکچی لەشەودا عادەتی بێدارییە حیکمەتی پڕ مەسئەلەی کوڵمت لەبۆ کێ حەل دەبێ؟ ھەر سەحیفە سەد ئیشارەو رەمزی تێدا جارییە خاڵی رووخسارت ھیدایەت بەخشە، شەرحی زوڵفەکەت قازی ئاسا حاشیەی ئەگریجەگەکانت لارییە رووت وەکوو ئاتەش موژەت وەک شیشە ئەبرۆت قیمەکێش میڕوەحەت زولف و کەبابت جەرگی پارەی نارییە
صفحه قبل 1 2 3 4 5 ... 20 صفحه بعد
تبادل لینک هوشمند برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان ئاوێنــــه و آدرس awenakurd.LXB.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را در زیر نوشته . در صورت وجود لینک ما در سایت شما لینکتان به طور خودکار در سایت ما قرار میگیرد.
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**